مێدیاکانی عێراق بەگرنگییەوە باسی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا دەکەن
مێدیاكانی عێراق به‌مانشێتی گه‌وره‌و به بایه‌خه‌وه ده‌ڕواننه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا و ئه‌و كۆبوونه‌وه و دیدارانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومەت و لایه‌نه سیاسییه‌كان دەیکات؛ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌ی جیاواز بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی كراوه و تیشكیان خستۆته‌سه‌ر ڕاستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و چاره‌كردنی ڕیشه‌یی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا و زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی یه‌كه‌می هێزه سیاسییه‌كان له به‌غدا، له‌سه‌ر ئاستی مێدیای عێراقی كاردانه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و به مانشێت و وێنه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا به‌گرنگییه‌وه بڵاویان كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها لێكدانه‌وه‌یان بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت، كردووه.
پێگه‌ی 'به‌غدادولیه‌وم' له په‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی به دانانی وێنه‌یه‌كی سه‌رۆك بارزانی به‌جلوبه‌رگی ڕه‌سه‌نی كوردییه‌وه و نووسیویه‌تی، بارزانی به هه‌ڵگریی خه‌ونی كورده‌وه له به‌غدایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، بارزانی له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا زنجیره‌یه‌ك دیداری گرنگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق و سه‌ركرده سیاسییه‌كان ده‌بێت، هه‌روه‌ها پرسی بودجه و پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێیی كه‌ركووك، كێشه‌ی شنگال و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی دیداره‌كانی سه‌رۆك بارزانی ده‌بن له به‌غدا.
پێگه‌ی فه‌رمی حكوومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی داوه و نووسیویه‌تی، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازیی له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، محه‌مه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێشوازیی له سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.
پێگه‌ی 'شه‌فه‌ق نیوز' له په‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی به دانانی وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌جلوبه‌رگی كوردییه‌وه و نووسیویه‌تی، بارزانی گه‌یشته به‌غدا و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه پێشوازیی لێ كرا. ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بارزانی له‌سه‌ردانه دوو ڕۆژییه‌كه‌ی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كان و به‌رپرسانی حكوومی به‌غدا كۆ ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی، كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمیی عێراق، له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، بارزانی له‌به‌غدایه بۆ كۆتاییهێنان به كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. رۆژنامه‌ی سه‌باح ئاماژه‌یداوه، سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئه‌رێنییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاتوونه‌ته ئاراوه، هه‌روه‌ها له دیداره‌كانیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی، پشكی دارایی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، یاسای نه‌وت و گاز، هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری كه‌ركووك ده‌كرێت.
پێگه‌ی 'مه‌دا' له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا نووسیویه‌تی، سه‌رۆك بارزانی له به‌غدایه و یه‌كه‌م جاره له كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاماده ده‌بێت.
'مه‌دا' ڕاشیگەیاندووە، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا كۆمه‌ڵێك پرس، له‌وانه، پارێزگاری نوێی كه‌ركووك، رێككه‌وتننامه‌ی شنگال و كێشه‌ی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق له‌خۆده‌گرێت. هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا كۆتایی به‌و ناكۆكییانه دێنێت كه له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا هه‌یه، ئێستا زۆربه‌ی سیاسییه‌كان و داوای نه‌خشه‌ڕێیه‌كی نوێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پێكهاته‌كان و نێوان به‌غدا و هه‌ولێر دابڕێژرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاره‌ی ئه‌و گرفتانه بكرێت كه رووبه‌ڕووی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌بێته‌وه.
دوای تێپەڕینی نزیکەی شەش ساڵ، جارێکی دیکە سەرۆک بارزانی، بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەیویست بە پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و لێک نزیکردنەوەی لایەنەکانی عێراق، سەردانی بەغدای کرد.
پرسی بودجە، پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک، دۆسیەی شنگال و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تەوەری گرنگی کۆبوونەوەکان دەبن.
سەردانەکەی سەرۆک بارزانی، بۆ چارەسەرکردنی چەند پرسێکی نێوان شیعە و سووننەکانە کە هەمیشە لە بارودۆخە هاوشێوەکاندا سەرۆک بارزانی نێوەندگیرییانی کردووە.