گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نەسر: سەرۆك بارزانی جێی متمانەی خەڵك و لایەنە سیاسییەكانی عێراقە
گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نەسر ڕایگەیاند، سەرۆك بارزانی جێی متمانەی خەڵك و لایەنە سیاسییەكانی عێراقە، هەروەها دەستپێشخەری و ھەوڵەكانی سەرۆك بارزانی ھەمیشە ھاوكاربوونە لە لێكنزیككردنەوەی لایەنەكان.
سەلام زوبێدی، گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نەسر، ڕایگەیاند، سەرۆك بارزانی جێی متمانەی خەڵك و لایەنە سیاسییەكانی عێراقە. دەشڵێت، دەستپێشخەری و ھەوڵەكانی سەرۆك بارزانی ھەمیشە ھاوكاربوونە لە لێكنزیككردنەوەی لایەنەكان و ئێستاش چاوەڕێ دەكەن ھاتنی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا كۆكردنەوەی بۆچوونە جیاوازەكانی لێ بكەوێتەوە.
سەلام زوبێدی گوتیشی: "سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا سەردانێكی مێژووییە، چونكە جێگەی متمانەی لایەنەكانە و بەشداربووە لە نووسینەوەی دەستووری عێراقدا. ھاتنی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا لە كاتێكدایە كە چەندین دۆسییەی گرنگ لە عێراق بە ھەڵواسراوی ماونەتەوە و چارە نەكراون. پێم وایە لەم سەردانەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەم دۆسیانە دەكرێت و دۆخی ھەستیاری ناوچەكەش تاوتوێ دەكرێت. ھیوادارین ئەم سەردانە ببێتە ھۆی چارەی یەكجارەكیی كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا".
دوای تێپەڕینی نزیکەی شەش ساڵ، جارێکی دیکە سەرۆک بارزانی، بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی پەیویست بە پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و لێک نزیکردنەوەی لایەنەکانی عێراق، سەردانی بەغدای کرد.
پرسی بودجە، پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک، دۆسیەی شنگال و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تەوەری گرنگی کۆبوونەوەکان دەبن.
سەردانەکەی سەرۆک بارزانی، بۆ چارەکردنی چەند پرسێکی نێوان شیعە و سووننەکانە کە هەمیشە لە بارودۆخە هاوشێوەکاندا سەرۆک بارزانی نێوەندگیرییانی کردووە.