سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا کۆبوونەوە

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق
سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی لە بەغدا، پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆخی شنگال و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان تاوتوێ کرد.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، چوارشەممە، 3ـی تەمموزی 2024، لە شاری بەغدا، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤن هیتچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە: لە دیدارەکەدا، سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژە بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ لە ساڵانی ڕابردوو هۆکانی سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان شیکردەوە.

لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا و باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ ڕاگەیاند و ئەوەشی باس کرد کە بەریتانیا، لە هەموو دۆخێکدا بە بایەخەوە سەیری عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات بە تایبەت لەبارەی بابەتە ئابوورییەکان و هەڕەشەی تیرۆر و دیاردەی کۆچ.

جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال و هەڵبژاردنەکانی هەرێم و بابەتی مانەوەی هێزی هاوپەیمانان و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان چەند تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

0