سەرۆک بارزانی لە بەغدا پێشوازیی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات
K24 – هەولێر:
سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا و پەرەسەندنە هەرێمایەتییەکانیان تاوتوێ کرد.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، چوارشەممە، 3ـی تەمموزی 2024، لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاتریک دوریل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە: لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە کێشە و گرفتە سیاسیەکانی عێراق، هۆکانی سەردانەکەی بۆ بەغدا و دیداری لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراق شیکردەوە.
هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، بە بایەخەوە باسی سەردانی سەرۆک بارزانی کرد بۆ بەغدا و پێشوازیشی لە دیاریکردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێم کرد و ڕایگەیاند وڵاتەکەی پشتیوانیی لە باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ دەکات.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا و پەرەسەندنە هەرێمایەتییەکان تەوەری دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوون.