ماوەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکاییەتی ئێران بۆ سێیەمین جار درێژکرایەوە

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران

K24 - هەولێر:

وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند: ماوەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بۆ ماوەی دوو کاتژمێری دیکە درێژ دەکرێتەوە، دەنگدان تا کاتژمێر 12ـی شەو بە کاتی تاران بەردەوام دەبێت.

هەینی (5ـی تەمموزی 2024) وەزارەتی ناوخۆی ئێران ئاماژەی بەوە دا، ماوەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بۆ ماوەی دوو کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە.

وەزارەتەکە ڕایگەیاند، ڕێژەی دەنگدان گەیشتووەتە 43%، هەروەها ماوەی دەنگدان لە کاتژمێر 12ـی شەو بە کاتی تاران کۆتایی دێت.

تا ئێستە ماوەی دەنگدان بۆ سێ جار درێژکراوەتەوە، بەپێی دەستووری ئێران لە سێ جار زیاتر ماوەکە درێژ ناکرێتەوە.

ڕۆژی هەینی، 5ـی تەمموزی 2024، بنکەکانی دەنگدان لە ئێران دەرگاکانیان بەڕووی دەنگدەراندا کردەوە و گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێران دەستی پێکرد، کە تیایدا مەسعود پزیشکیان چاکسازیخواز و سەعید جەلیلی بناژۆخواز، ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە بۆ ئەوەی جێگەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری کۆچ کردووی ئێران بگرنەوە.

Fly Erbil Advertisment