ڕووسیا 20 منداڵ لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە

بەشی چاودێرانی منداڵانی ڕووسیا ڕایگەیاند، بە هاوکاریی ماریا لۆڤا بیلۆڤا، کۆمیسیاری سەرۆکایەتیی بۆ مافەکانی منداڵان، 20 منداڵی ڕووس، کە لە کەمپی هۆل، گەڕێنراونەتەوە وڵاتەکانیان.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەشی چاودێرانی منداڵانی ڕووس ڕایگەیاند، بەهاوکاریی ماریا لۆڤۆڤا بیلۆڤا، کۆمیسیاری سەرۆکایەتیی بۆ مافەکانی منداڵ، گروپێکی دیکە کە بریتی بوون لە 20 منداڵی ڕووس لە کەمپی هۆل، بە فڕۆکەیەکی سەر بە هێزەکانی ڕووسیا گەڕێنرانەوە بۆ ڕووسیا.
لڤۆڤا بێلۆڤا، ئاماژەی بەوەش کرد، توانیویانە 20 منداڵ کە تەمەنیان لەنێوان 5 بۆ 15 ساڵاندایە بگەڕێننەوە بۆ ڕووسیا، ئەو گرووپە 7 کچ و 13 کوڕن.
ئەو منداڵانەی گەڕێنراونەتەوە لە سەنتەرێکی مۆسکۆ پشکنینی پزیشکی و چاکسازیی کۆمەڵایەتییان بۆ دەکرێت، پێش ئەوەی کەسوکاریان ببینن و لەژێر چاوديریدا لەگەڵیان دەژین.