سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی ساڵی نوێی كۆچی لە موسڵمانان دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكدا، پیرۆزبایی ساڵی نوێی كۆچی لە موسڵمانان دەکات.

لە پەیامەکەدا هاتووە "به‌ بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی 1446، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی‌ موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م".

هەروەها ئاماژەی داوە، "داواکارین لە خوای مەزن و دلۆڤان، ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خێر و ئاشتی و ئارامی و پێشکەوتن و کامەرانی بێت".

لە کۆتایی پەیامەکەدا دەڵێت "ساڵی نوێی کۆچی لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن".

 

Fly Erbil Advertisment