سەرەڕای سزاکان، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا زیادیان کردووە

ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لە نێوان ڕووسیا و ئەمەریکا بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە کە لە مانگی ئایاری 2023ەوە تاوەکو ئێستە، مانگانە گەیشتووەتە 487 ملیۆن دۆلار، هەناردەی ڕووسیا بریتی بووە لە پەینی کیمیایی و یۆرانیۆمی پیتێنراو.
داتاکانی سەرژمێریی ئەمەریکا دەریانخستووە کە هەناردەی ڕووسیا تا کۆتایی بەهاری ئەمساڵ بە ڕێژەی ٤٧% زیادی کردووە. هەروەها ڕووسیا یۆرانیۆمی پیتێنراو بە بەهای 209.5 ملیۆن دۆلار هەناردەی ئەمەریکا کردووە.
هاوردەکردنی پەینی کیمیایی ڕووسی بۆ ئەمەریکا بە ڕێژەی 60% کەمی کردووە و گەیشتووەتە 99.5 ملیۆن دۆلار، هەروەها پلاتینیش بە ڕێژەی 6% بووە و گەیشتووەتە 88.9 ملیۆن دۆلار.
ئەمەریکا هاوردەکردنی داری ڕووسیای پێنج هێندە کردووە، کە بەهاکەی دەگاتە 11.6 ملیۆن دۆلار، هەروەها کانزا تێکەڵاوەکانی بە بەهای 10.7 ملیۆن دۆلار هاوردە کردووە.
هەناردەی ئەمەریکا بۆ ڕووسیا بە ڕێژەی 41% زیادی کردووە و گەیشتووەتە 48 ملیۆن دۆلار.
هەناردەکانی ئەمەریکا بۆ ڕووسیا بریتی بووە لە ڤاکسین، کە 2.5 هێندە زیادی کردووە بەهاکەی گەیشتووەتە 15.6 ملیۆن دۆلار، هەروەها هەناردەی بەرهەمە خۆراکییەکان، بەڕێژەی 2.6% زیاد کردووە کە بەهاکەی 6.9 ملیۆن دۆلار بووە، هەروەها بەبەهای چوار ملیۆن دۆلار ئامێرە پزیشکییەکان هەناردەت ڕووسیا کردووە.
ڕووسیا دەرمان و سلیلۆزیشی بە بەهای 3.8 ملیۆن دۆلار هاوردە کردووە.