تا ئێستە له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی كه‌ركووك تێنەپەڕێنراون
دوای زیاتر له حه‌وت مانگ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، تاوەکو ئێستە نه‌توانراوه له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی كه‌ركووك تێپه‌ڕێنرێت و پۆسته باڵاكان به‌شێوه‌ی دادپه‌وه‌رانه دابه‌ش بكرێت.
دوای زیاتر له حه‌وت مانگ له شكستی هێزه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ڕێکنەکەوتنیان لە سەر پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی؛ كرۆكی ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر پۆسته باڵاكانی شاره‌كه‌یه، براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئاماده نین سازش له‌سه‌ر پۆستی پارێزگار و ئاڵوگۆڕكردنی له‌نێوان پێكهاته‌كاندا بكه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، هێزه‌كانی كه‌ركووك له‌چاوه‌ڕوانی گه‌ڕی سێیه‌می گفتوگۆكانی سوودانی و هێزه براوه‌كانی كه‌ركووكدان، ئه‌مه‌ش دیارنییه كه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه یه‌كلاییكه‌ره‌وه ده‌هاوێژرێت.
له شوبات و ئاداری ئه‌مساڵ، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، دووجار كۆبوونه‌وه‌ی هێزه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له به‌غدا به‌ڕێوه چووە، به‌ژماره‌یه‌ك پێشنیازی هاوبه‌شی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی ئیداره‌و حكوومه‌تی خۆجێی خرانه ڕوو، له‌وانه ده‌یان پۆستی باڵای ئیداریی له‌نێوان پێكهاته‌كاندا دووباره دابه‌ش بكرێته‌وه، وەک پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و جێگره‌كه‌ی، پارێزگار و جێگر و یاریده‌ده‌ری، قایمقامی چوار شارۆچكه و به‌ڕێوه‌به‌ری 16 شاره‌دێ و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کە تا ئێستا به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن.
سه‌باره‌ت به چاوه‌ڕوانیی پێكهاته‌كانی شاره‌كه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی، ئه‌حمه‌د ڕه‌مزی، له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ئاشكرای كردووه، سه‌ردانی سوودانی بۆ شاره‌كه، ته‌نها ده‌نگۆیه، هیوادارین سه‌ردانی كه‌ركووك بكات و كێشه‌كان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره ببێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه هیچ ڕێككه‌وتنێك بۆ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان داناوه.