وەزارەتی بەرگریی عێراق خولێکی شیاندن دەکاتەوە و پێشمەرگە بەشداریی تێدا دەکات

لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە
لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە کە وەزارەتی بەرگریی عێراق خولێکی شیاندن دەکاتەوە و ئەو پێشمەرگانەی خواستی بەشداریی کردنیان هەیە لەو خولە، دەتوانن خۆیان ناونووس بکەن.

دووشەممە 8ـی تەممووزی 2024، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، رۆژی شەممە 8ـی تەممووزی 2024، وەزارەتی بەرگری عێراق لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردوە خولی 88ــی شیاندن دەکاتەوە، هەر پێشمەرگەیەك ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە، دەتوانێت لە رێگەی یەکەکانی خۆیانەوە پەیوەندی بە ئیدارەو میرەی وەزارەتی پێشمەرگەوە بکەن.

بە جێبەجێکردنی ئەو تێبینیانەی ئاماژەی بۆ دەکرێت لەوەی، لەماوەی (72) کاتژمێر ناوەکان بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق دەنێردرێت، بەڵام پێویستە داواخواز دەرچووی کۆلێژی مەدەنی بێت و تەمەنی لە 7/1/ 1994 بەسەرەوە بێت، لەگەڵ ئەوەشدالە پشکنینە پزیشکیەکان دەربچێت و تەواوی ئەو مەرجانەی تێدابێت کە لە کۆلێژە سەربازییەکان پەیڕەودەکرێت.

Fly Erbil Advertisment