ئەمشەو بەشی دووەمی دیداری سەرۆکوەزیران و خەڵکی سلێمانی پەخش دەکرێت
K24 – هەولێر:
لە درێژەی سەردانەکەی بۆ سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەفتەی ڕابردوو سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دیدارێکی لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی کرد و گوێی لە داخوازییەکان گرت و وەڵامی پرسیارەکانی دانەوە.
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو، بەشی یەکەمی ئەو دیدارە پەخش کرا، ئەمشەو (8ـی تەمموزی 2024) کاتژمێر (9:00) بەشی دووەمی دیداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و نوێنەری چینوتوێژە جیاوازەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی لە شاشە و پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیای کوردستان24 پەخش دەکرێت.
سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی لهم گفتوگۆیهكدا به وردی و بایهخهوه گوێ له خواست، داواكاریی، پێویستی، پێشنیاز و تێبینییهكانی خهڵك دهگرێت و وهڵامی پێویستیان دهداتهوه.
لە سەرەتای گفتوگۆکەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەخێرهاتنی ئامادەبووان دەکات و وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵیاندا، دەڵێت: هیوادارم گفتوگۆیەکی زۆر ڕاشکاوانە، خۆمانە و دۆستانەمان هەبێت.
لە بەشی دووەمی دیدارەکەدا، ئامادەبووان چەندین پرسیار لەبارەی کێشە و گرفتەکانیانەوە کە خەمی گشتیین ئاراستەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکەن و لەلایەن خۆشیەوە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامیان دەداتەوە.
بۆ بینین و خوێندنەوەی دەقی پرسیار و وەڵامەکانی بەشی یەکەمی دیدارەکە؛ ئێرە کلیک بکە.