ڕزگار ئه‌ژی گۆران: خه‌ڵك به ئومێده‌وه ده‌ڕواننه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ سلێمانی

شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، وشه‌ی "خزمه‌تكارم" گه‌وره‌ترین سیفه‌ت و ناسناوێكه كه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه و به‌ڵگه‌ی دڵسۆزی و ڕاستگۆییه‌تی كه ئه‌مه‌یش به میرات بۆی به جێ ماوه؛ ده‌شڵێت، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كابینه‌كه‌یدا ڕووبه‌ڕووی زۆرترین پیلانگێڕییه‌كان بووه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه 8ـی ته‌ممووزی 2024، ڕزگار ئه‌ژی گۆران، شرۆڤه‌كاری سیاسی به كوردستان24ـی گوت، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كابینه‌كه‌یدا چه‌ندان كار و پرۆژه‌ی گرنگی كردووه، له داهاتوویشدا كار و پرۆژه‌ی گرنگی ده‌بێت بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و سنووره‌كانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی به‌تایبه‌تی.
ڕزگار ئه‌ژی گۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له ئه‌ركه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بووه و به كرده‌وه خزمه‌تی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و شوێنه‌كانی دیكه‌ی كردووه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، خه‌ڵك به ئومێده‌وه ده‌ڕواننه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ سلێمانی و ئه‌و خزمه‌ت و پرۆژانه‌ی له سنووره‌كه‌دا كردوویه‌تی.
ناوبراو گوتیشی، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌وپه‌ڕی ڕاستگۆییه‌وه وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی دایه‌وه كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی چینوتوێژه‌كانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی له گفتوگۆكه‌دا ئاراسته‌ی كران.