بەشی دووەمی دیداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و هاووڵاتییانی پارێزگای سلێمانی
K24 – هەولێر:
ئێستا لە شاشە و پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیای کوردستان24، بەشی دووەمی دیداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی چینو توێژەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، پەخش دەکرێت.
لە سەرەتای گفتوگۆکەدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەخێرهاتنی ئامادەبووان دەکات و وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵیاندا، دەڵێت: هیوادارم گفتوگۆیەکی زۆر ڕاشکاوانە، خۆمانە و دۆستانەمان هەبێت. هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی به وردی و بایهخهوه گوێ له خواست، داواكاریی، پێویستی، پێشنیاز و تێبینییهكانی خهڵك دهگرێت و وهڵامی پێویستیان دهداتهوه.
لە بەشی دووەمی دیدارەکەدا، ئامادەبووان چەندین پرسیار لەبارەی کێشە و گرفتەکانیانەوە کە خەمی گشتیین ئاراستەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکەن و لەلایەن خۆشیەوە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی تەواویان دەداتەوە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: بەشی دووەمی گفتوگۆکەم لەگەڵ خەڵکی سلێمانی مووچە و تەندروستی و کۆچ و چەند تەوەرێکی دیکەمان تاوتوێ کرد و بەیەکەوە بیروڕامان لەبارەی بەرەوپێشچوونی زیاتری کوردستان گۆڕییەوە.
بەشی دووەمی گفتوگۆکەم لەگەڵ خەڵکی سلێمانی.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) July 8, 2024
مووچە و تەندروستی و کۆچ و چەند تەوەرێکی دیکەمان تاوتوێ کرد.
بەیەکەوە بیروڕامان لەبارەی بەرەوپێشچوونی زیاتری کوردستان گۆڕییەوە.https://t.co/q8ZTlWDqwU