ئیسرائیل شاری بانیاسی سووریای بۆمباران کرد
ئەمڕۆ سێشەممە، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر دەوروبەری شاری بانیاسی سووریا و زیانی ماددی لێ کەوتووەتەوە.
سەرچاوەیەکی سەربازی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریای گوت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی لە دەریای ناوەڕاستەوە کردە سەر دەورووبەری شاری بانیاس و زیانی ماددی لێ کەوتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانە گیانییەکان ئاشکرا نەکراون.
دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەڵێن هێرشەکانی ئیسرائیل، بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ سەر گرووپەکانی سەر بە ئێران و حزبوڵڵا و شوێنەکانی سوپای سووریایە، هەروەها کۆگا و جبەخانەکانیش لە بۆمبارانی فڕۆکە ئیسرائیلییەکان پارێزراو نین.
19ـی حوزەیرانی 2024، ئەفسەرێکی سووری لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژرا کە لە دوو پێگەی سوپای تورکیاشی لە هەمان ناوچە دابوو.
بەگوێرەی ئاژانسی سانا، ڕۆژی 26ـی حوزەیران، لە هێرشێکی ئیسرائیلییەکان دوو کەس کوژراون و سەربازێکی دیکەی سووریاش برینداربوو.