ئیتامار بن گڤیر: ئەگەر نەچمە ناو حکوومەتەوە کارەکانی پەک دەخەم

ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل
ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل

ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەڵێنی بە ڕێکخستنی کۆڕبەندێکی ئەمنی داوە کە کار بۆ دامەزراندنی دەکات.

ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل لە زاری بن گڤیرەوە ڕایگەیاند، دەیەوێت گۆڕان لە ئاسایشی حکوومەتدا دەکات، ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر بێت و نەچێتەوە ناو حکوومەتەوە ئەوا کارەکان پەک دەخات.

بن گڤیر لە بەیاننامەیەکدا گوتی، "بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیران وەک ئەوەی حکوومەتێکی تاکە کەسی بێت هەڵسوکەوت دەکات و بە تەنیاش بڕیارەکانی دەدات، هاوبەشەکانی لە حکوومەتدا پەراوێز دەخات دەکات ئەمەش قبووڵکراو نییە".

بن گڤیر لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، "دەبێت سەرۆک وەزیران لەوە تێ بگات کە دەربڕینەکانی حکوومەتی ڕاستڕەو دەربڕینێکی خاڵی نییە وەک حکوومەتەکەی خۆی، هەڵوێستی ئەندامانی حکوومەت قورسایی هەیە".

بن گڤیر باسی لەوەش کرد، ئێمە نەهاتووین لەسەر پلاتفۆرم دروشم بڵێینەوە، هاتووین بۆ ئەوەی کاریگەری دروست بکەین داواکارییەکەمان بۆ چوونە ناو ئەنجوومەنی ئیدارەی جەنگە، کە ئێستە لەلایەن حکوومەتەوە بەڕێوە دەبرێت.

ناتانیاهۆ هەوڵ دەدات بن گڤیر کە بە بۆچوونە توندڕەوەکانی ناسراوە، لە بڕیاردان سەبارەت بە شەڕی غەززە و ململانێ لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان دوور بخاتەوە.

ناتانیاهۆ لە ژێر فشارێکی زۆردایە لەلایەن ڕاستڕەوە توندڕەوەوەکان بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی شەڕی غەززە و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان ڕەتبکاتەوە، لەبەر ئەوە هەندێک جار لە ترسی ڕووخانی حکوومەتەکەی ملکەچی ئەو ڕێککەوتنە دەبێت.

Fly Erbil Advertisment