شاڤۆ هەلاجیان "شەڤەدەر"ـی بڵاوکردەوە

شاڤۆ هەلاجیان، هونەرمەندی گۆرانیبێژ
شاڤۆ هەلاجیان، هونەرمەندی گۆرانیبێژ

شاڤۆ هەلاجیان، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، تازەترین گۆرانی خۆی بەناوی "شەڤەدەر" لە کەناڵی یوتیوبی خۆی، بڵاو کردەوە.

سێشەممە، 9ـی تەمووز، 2024، شاڤۆ هەلاجیان، هونەرمەندی گۆرانیبێژ دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو بەرهەمە نوێیەم تێکستی عومەر دەورانە، و میوزیکی خۆم و ئەرانجمێنتی شەماڵ چەخەندازە و خۆم کاری میکس و ماسترینگی کارەکەم کردووە و نەوشاد میرزا گرافیکی بۆ بەرهەمەکەم کردووە.

هونەرمەند دەڵێت، "ئەوە نوێترین بەرهەمی منە، زۆر دڵخۆشم کە توانیم نوێترین بەرهەمم ئێستە بڵاوبکەمەوە کە ماوەیەکە خەریکی ئەو بەرهەمە نوێیەمم، هیوادارم ئەو گۆرانییە تازەیەم جێگای خۆی بگرێت و بەدڵی هەموو گوێگرەکانم بێت".

شاڤۆ هەلاجیان، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکان و خاوەنی چەند بەرهەمێکی گۆرانییە. نوێترین بەرهەمیشی بەناوی "شەڤەدەر"ە.

Fly Erbil Advertisment