د.سەیوان عەلی بۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: پرسەنامەکەتان بۆ کۆچی دوایی دایکم خەمی کەم کردینەوە
K24 – هەولێر:
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: خەمخۆری جەنابتان و پرسەنامەکەتان بەبۆنەی کۆچی دایکمەوە، هەم جێگای شانازیمە و هەمیش باری گرانی لەدەستدانی دایکمی لەسەر شانم سوک کرد.
د.سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێزدار کاک مەسرور بارزانی، پرسەنامەکەتان بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی ئازیزمەوە باری خەمی سوک کردین، خوا ناخۆشیتان نەداتێ و بتانهێڵێ بۆمان."
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هاوکات ڕاشیگەیاند، "خەمخۆری جەنابتان و پرسەنامەکەتان بەبۆنەی کۆچی دایکمەوە، هەم جێگای شانازیمە هەمیش باری گرانی لەدەستدانی دایکمی لەسەر شانم سوک کرد."
ڕۆژی یەکشەممە (7ـی تەمموزی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی د. سەیوان عەلی ڕەزا، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوەکردووە: بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.