پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی ئهميندارى گشتیی هاوپهيمانيى (النهج الوطني) کرد، بەهۆی کۆچی دوایی خوشکی.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: عەبدولسادە ئەلفرێجی، ئهميندارى گشتیی هاوپهيمانيى (النهج الوطني) بۆ کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاشیگەیاند: گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بێت و خودای گەورە سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
بەڕێز عەبدولسادە ئەلفرێجی ئهميندارى گشتیی هاوپهيمانيى (النهج الوطني):
بۆ کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان