نه‌جوا كاكه‌یی: ده‌ست له كه‌ركووك هه‌ڵناگرین و خزمه‌تی ده‌كه‌ین

په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئومێد هه‌یه پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی كه‌ركووك به باشی به‌ڕێوه بچێت.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 11ـی ته‌ممووزی 2024، نه‌جوا حه‌مید كاكه‌یی، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دوای حه‌وت مانگ له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان موژده‌یه‌كی خۆشه بۆ كه‌ركووكییه‌كان به‌تایبه‌تی كه كۆبوونه‌وه‌كه به ڕێككه‌وتنی هه‌مووان بوو.
نه‌جوا كاكه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئومێد هه‌یه پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی كه‌ركووك به باشی به‌ڕێوه بچێت و حكوومه‌تێك پێك بهێنرێت شیاوی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كه‌ركووك بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌ست له كه‌ركووك هه‌ڵناگرن و شاره‌كه به جێ ناهێڵن تا ئه‌و كاته‌ی هه‌موو مافه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كه به ده‌ست ده‌هێنن.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 11ـی ته‌ممووزی 2024، هێمن دەلۆ، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک گوتی، كاتژمێر 5ـی ئێواره ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک چوونه هۆڵی کۆبوونەوە و کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا دەستی پێ کرد. هاوکات ئاماژەی بەوە دا، سەرجەم ئەندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئامادەی كۆبوونه‌وه‌كه بوون و بەرنامەی کار خوێندرایه‌وه.
ڕاکان جبووری وەک بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەکە دانیشتنەکەی بەڕێوە برد و گوتی: بەشداریی هەموو لایەک لە ئەنجوومەنی پارێزگا زۆر گرنگە، لە کاتێکدا کە لە ساڵی 2005ـەوە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا لە کەرکووک نەکراوە، ئەمە کارێکی زۆر گرنگە بۆ جێبەجێکردنی خزمەتگوزاریی و سەقامگیری.
باسی لەوەش کرد، "کەرکووک بۆ عێراق زۆر گرنگە هەروەها خەڵکەکەی ڕۆڵێکی گرنگیان لە دروستکردنی پێکەوەژیان لە عێراقدا هەبووە".
ڕۆژی چوارشەممە 10ـی تەمموزی 2024 ڕاکان جبوورى، پارێزگارى بە وەکالەتی کەرکووک وەک ئەندامى ئەنجوومەنی پارێزگاکە لە دادگە سوێندى یاسایی خوارد بۆ ئه‌وه‌ی سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگا بکات بەو پێیەی بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەکەیە.
ڕۆژی سێشه‌ممه 9ـی ته‌ممووزی 2024، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كرد ڕۆژی پێنجشه‌ممه 11/7/2024 یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام له باره‌گه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك گرێ بدات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگهیهندراوهكهدا داوای له لایه‌ن سیاسییه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ناو گفتوگۆ سیاسییه‌كان هاو كار بن و لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو گفتوگۆیانە تەواو بکەن.
هاوکات داوای لە هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان كرد هاوکار بن بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی ئەوەی لە گفتوگۆ سیاسییەکاندا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، هەروەها لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو گفتوگۆیانە تەواو بکەن.
دوای زیاتر له حه‌وت مانگ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، تاوەکوو ئێستە نه‌توانراوه له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی كه‌ركووك تێپه‌ڕێنرێت و پۆسته باڵاكان به‌شێوه‌ی دادپه‌وه‌رانه دابه‌ش بكرێت.
له شوبات و ئاداری ئه‌مساڵ، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، دوو جار كۆبوونه‌وه‌ی هێزه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له به‌غدا به‌ڕێوه چووە، به‌ژماره‌یه‌ك پێشنیازی هاوبه‌شی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی ئیداره‌و حكوومه‌تی خۆجێی خرانه ڕوو، له‌وانه ده‌یان پۆستی باڵای ئیداریی له‌نێوان پێكهاته‌كاندا دووباره دابه‌ش بكرێته‌وه، وەک پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و جێگره‌كه‌ی، پارێزگار و جێگر و یاریده‌ده‌ری، قایمقامی چوار شارۆچكه و به‌ڕێوه‌به‌ری 16 شاره‌دێ و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کە تا ئێستا به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن.