شاخەوان عەبدوڵڵا: گۆڕانکاری لە ئیدارەی کەرکووك دەکرێت

K24 – هەولێر:
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: پەرلەمانی عێراق پشتگریی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات. دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگاکە هەنگاوێکی باش بوو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی. هاوکات گوتیشی: پێشبینی دەکەین لە ڕۆژانی داهاتوودا بگەینە ڕێککەوتنی کۆتایی.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کرا، بەڵام خەڵکی پارێزگاکە چاوەڕێی ئەوەن کە بە زووترین کات پارێزگار هەڵبژێردرێت. دەبێت لایەنەکان بە زوویی لەسەر پرسەکە بگەنە ڕێککەوتن.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، باسی لەوە کرد: گۆڕانکاری لە ئیدارەی کەرکووك دەکرێت، زۆر کەس پێی وابوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکە ناکرێت ئەوە هەڵبژاردنیش کرا، ئەمە سەرەتای خێر و خۆشییە بۆ خەڵکی کەرکووک.
ئاماژەی بەوە کرد: هەوڵەکانمان لەپێناو پاراستنی پێکهاتەکانی کەرکووکە. هاوکات بەپێی یاسا لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی 30 ڕۆژ دەبێت هەموو لایەنەکان پابەند بن و هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ ئەوەی پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکووك هەڵبژێرن، ئومێدیش دەکەین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دانیشتنێکی دیکە لەم شێوەیەی ئەمڕۆ بکرێت.
لەبارەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووکەوە، شاخەوان عەبدوڵڵا، ئاشکرای کرد: کام پێکهاتە زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای بەدەستهێناوە مافی خۆیەتی پارێزگاری کەرکووک بۆ ئەو بێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا، دەڵێت: پەرلەمانی عێراق پشتگریی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات و پێشبینی دەکەین لە ڕۆژانی داهاتوودا بگەینە ڕێککەوتنی کۆتایی.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 11ـی ته‌ممووزی 2024، كاتژمێر 5ـی ئێواره ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک چوونه هۆڵی کۆبوونەوە و کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا دەستی پێ کرد و سەرجەم ئەندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئامادەی كۆبوونه‌وه‌كه بوون و بەرنامەی کار خوێندرایه‌وه.
ڕاکان جبووری وەک بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەکە دانیشتنەکەی بەڕێوە برد و گوتی: بەشداریی هەموو لایەک لە ئەنجوومەنی پارێزگا زۆر گرنگە، لە کاتێکدا کە لە ساڵی 2005ـەوە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا لە کەرکووک نەکراوە، ئەمە کارێکی زۆر گرنگە بۆ جێبەجێکردنی خزمەتگوزاریی و سەقامگیری.
باسی لەوەش کرد، "کەرکووک بۆ عێراق زۆر گرنگە هەروەها خەڵکەکەی ڕۆڵێکی گرنگیان لە دروستکردنی پێکەوەژیان لە عێراقدا هەبووە".
ڕۆژی سێشه‌ممه 9ـی ته‌ممووزی 2024، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كرد ڕۆژی پێنجشه‌ممه 11/7/2024 یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام له باره‌گه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك گرێ بدات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوای له لایه‌ن سیاسییه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ناو گفتوگۆ سیاسییه‌كان هاو كار بن و لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو گفتوگۆیانە تەواو بکەن.
هاوکات داوای لە هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان كرد هاوکار بن بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی ئەوەی لە گفتوگۆ سیاسییەکاندا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، هەروەها لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو گفتوگۆیانە تەواو بکەن.
دوای زیاتر له حه‌وت مانگ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، تاوەکوو ئێستە نه‌توانراوه له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی كه‌ركووك تێپه‌ڕێنرێت و پۆسته باڵاكان به‌شێوه‌ی دادپه‌وه‌رانه دابه‌ش بكرێت.
له شوبات و ئاداری ئه‌مساڵ، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، دوو جار كۆبوونه‌وه‌ی هێزه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له به‌غدا به‌ڕێوه چووە، به‌ژماره‌یه‌ك پێشنیازی هاوبه‌شی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی ئیداره‌و حكوومه‌تی خۆجێی خرانه ڕوو، له‌وانه ده‌یان پۆستی باڵای ئیداریی له‌نێوان پێكهاته‌كاندا دووباره دابه‌ش بكرێته‌وه، وەک پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و جێگره‌كه‌ی، پارێزگار و جێگر و یاریده‌ده‌ری، قایمقامی چوار شارۆچكه و به‌ڕێوه‌به‌ری 16 شاره‌دێ و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کە تا ئێستا به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن.
رۆژانی (16 و 18ـی کانوونی یەکەمی 2023) پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە پارێزگای کەرکووک بەڕێوەچوو، کە بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن رێژەی بەشداریکردن لەو پارێزگایە گەیشتە 66%، سەرەڕای ئەوەی بەهۆی کێشە لە ئامێرەکانی دەنگدان و نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر و کارتی دەنگدان، هەزاران هاووڵاتی کورد لەو شارە بێبەشبوون لە دەنگدان.