وەزارەتی بەرگری عێراق ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

ئەو کەسانەی ناویان بۆ لیوای 20ـی هاوبەش نووسیبوو وەزارەتی بەرگری عێراق ئاگادارییان دەکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 12ـی تەمموزی 2024، ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، کە وەزارەتی بەرگری عێراق لە ئاگاداریێکدا، داوا لەو کەسانە دەکات کەناوییان لە لیستی هاوپێچ هاتۆتەوە بۆ لیوای 20ـی هاووبەش، لە ڕۆژ و بەرواری دیاریکراودا سەردانی بنکەی خۆبەخشی  کەرکوش (مركز تطوع دیالي - قاعدة كركوش) لە دیالە بکەن بۆ چاوپێکەوتن و لەگەڵ خۆشیان ئەم پێداویستیانە بهێنن.

پێداویستیەکان:-

١-جنسیە +شهادة جنسية  یان بطاقة موحدة واتە کارتی نیشتمانی ئەگەر هەیبێت.

٢-جنسیەی دایک

٣-کارتی زانیاری

٤-فۆرمی خۆراک

٥-پشتگیری موختاری گەڕەک

٦-بڕوانامەی خوێندن نمرەی خوێندنی لەسەربێت باوڕپێکراوبێت لە پەروەردە

شەش وێنەی ڕەنگاوڕەنگ.

Fly Erbil Advertisment