ده‌سه‌ڵاتدارانی چین پیاوێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن زیاتر له 100 ماری له‌ناو پانتۆڵه‌كه‌ی شاردووه‌ته‌وه

ده‌سه‌ڵاتدارانی گومركه‌كانی چین ئاماژه به ده‌ستگیركردنی پیاوێك ده‌كه‌ن كه ده‌یان ماری جۆراوجۆری له پانتۆڵه‌كه‌ی شاردووه‌ته‌وه و ویستوویه‌تی بۆ چین بیانگوازێته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی 12ـی ته‌ممووزی 2024، ده‌سه‌ڵاتدارانی گومركه‌كانی چین له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیدا ڕایانگه‌یاند، پیاوێكیان ده‌ستگیر كردووه، هه‌وڵی به‌قاچاخبردنی 104 ماری زیندووی جۆراوجۆری داوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ناو چین بیانگوازێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی گومركه‌كانی چین ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئه‌و پیاوه ماره‌كانی له كیسی جیا جیا هه‌ڵگرتبوو و هه‌موو كیسه‌كانی له‌ناو پانتۆڵه‌كه‌ی شاردبووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیانگوازێته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕوون كراوه‌ته‌وه، ئه‌فسه‌رێك ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئاشكرا كردووه و بینیویه‌تی پیاوه‌كه شه‌ش كیسی قوماشی له‌ناو پانتۆڵه‌كه‌ی شاردووه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی گومركه‌كانی چین باسیان له‌وه كردووه، تا ئێسته پێنج جۆری ماره‌كان ناسراونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش؛ ماری شیردار، ماری هۆگنۆس، ماری ڕۆژئاوایی، زه‌ڕه‌مار، مارمشكی تێكساس و گامار، كه چوارچیان شوێنی نیشته‌جێبوونی سه‌ره‌كییان چین نییه.