لە عێراق بەندینخانەکان توانای زیندانی زیاتری نەماوە
له‌عێراق له‌جیاتی ده‌رچوواندنی یاسای لێبوردنی گشتی و ئازادكردنی بێتاوانان له زیندانه‌كاندا كه زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س ده‌بن، سه‌رقاڵی دروستكردنی زیندانی نوێیه له‌وڵاتدا.
لای خۆیەوە لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراقیش ڕایگه‌یاندووه، كردنه‌وه‌ی به‌ندینخانه و فراوانكردنیان كێشه‌ی زیندانه‌كان چاره ناكات، به‌ڵكو ئه‌م پرسه ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی یاسای لێبوردنی گشتییه‌وه بێت. چالاكوانێكیش بۆچوونی وایه پێویستە میکانیزمێکی نوێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكان بدۆزرێتەوە ، له‌وانه سزاکان بگۆڕدرێت بۆ پێبژاردن و ئازادبكرێن.
له‌پاڵ ئه‌و گله‌یی و گازه‌ندانه‌ی باس له قه‌ره‌باڵغی ژیانی ناو به‌ندینخانه‌كانی عێراق ده‌كران، وه‌زاره‌تی دادی عێراق له‌پلانیدایه به‌ندینخانه‌ی نوێ له پارێزگای واست به شێوازی نوێ دروست بكات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كێشه‌ی سه‌ره‌كی به‌ندكراوان، بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه له‌نێویاندا. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له پارێزگای كه‌ركووكیش به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی سه‌ر دامه‌زراوه چاكسازییه‌كان، دیزاینی دروستكردنی بهندینخانهیهكی نوێ له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕی 200 دۆنم زه‌وی، دروست ده‌كرێت.
زیندانه‌كانی عێراق، به‌هۆی زۆربوونی تاوان و كوشتنه‌وه توانای وه‌رگرتنی زیندانی دیكه‌یان نه‌ماوه، به‌جۆرێك ئێستە ئاستی وه‌رگرتنیان له زیندانه‌كان گه‌یشتووه‌ته %300، هاوكات چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤیش دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، فراوانكردنی زیندانه‌كان و فه‌رمانگه‌كانی چاكسازیی، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی قه‌ره‌باڵغی زیندانه‌كان و ئه‌و گرفتانه ناكات ڕۆژانه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌شێكیان بێ‌تاوان گیراون و به‌شێكیشیان سزاكه‌یان ته‌واوكردووه و هێشتا ئازاد نه‌كراون.
محه‌مه‌د عه‌نووز، له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، دروستكردنی به‌ندینخانه كێشه‌ی زیندانه‌كان چاره ناكات، به‌ڵكو ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی یاسای لێبوردنی گشتییه‌وه بێت، به‌هۆی كێشه سیاسییه‌كانه‌وه نه‌توانراوه یاساكه ده‌ربچێت. ڕێكخراوه‌كان ڕه‌خنه‌یان له‌و كێشانه هه‌یه ڕووبه‌ڕووی به‌ندكراوان بوونه‌ته‌وه، بۆیه دروستكردنی به‌ندینخانه‌ی نوێ نابێته هۆی چاره‌ی كێشه‌كه.
هاوكات، ئه‌یهه‌م ڕه‌شاد، چالاكوانی سیاسی بۆچوونی وایه، دروستكردنی به‌ندینخانه‌ی نوێ بێسووده، ئەوەی گونجاوتره داخستنی ژمارەیەک به‌ندینخانه‌یه، زیندانەکان قەرەباڵغن لە کەسانی بێ‌تاوان و بوونەتە قوربانی تۆمەتی ناڕه‌وا، پێویستە میکانیزمێکی نوێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكان بدۆزرێتەوە، به‌جۆرێك سزاکان بۆ پێبژاردن بگۆڕدرێت و دواتر ئازادبكرێن.