وەزارەتی ناوخۆ ناوی پاڵێوراوانی بۆ دامەزراندن ڕاگەیاند

K24 – هەولێر:
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پاڵێوراوان بۆ دامەزراندن بەگرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی کارتی نیشتمانی قەزای کفری و ناحیەی پێباز ئاگادار دەکاتەوە کە لە کاتی خۆیدا بۆ چاوپێکەوتن ئامادەبن ئەگەرنا مافیان دەفەوتێت.
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، بۆ پێشکەشکارانی دامەزراندن لە کارتی نیشتیمانی قەزای کفری و ناحیەیی پێباز، سەرجەم ئەو پاڵیۆراوانەی کە ناویان لە لینکەکانی خوارەوە هاتووە بۆ مەبەستی دامەزراندنی گرێبەست، دوای وردبینیکردن و پاڵاوتنی ناوی پێشکەشکاران بە رەچاوکردنی مەرجی تەمەن لە لایەن لێژنەی تایبەتمەند ناوی پاڵێوراوان دیاریکراوە.
وەزارەتی ناوخۆ، دەڵێت: هەر کەسێک لە سەرەی خۆی بۆ چاوپێکەوتن ئامادە نەبێت، مافی دەفەوتێت.
بۆ پێشکەشکارانی دامەزراندن لە کارتی نیشتمانی ناحیەیی پێباز:
یەکەم: دەرچووانی بەشی یاسا و ئە ندازیاری تەکنەلۆژیای زانیاری(IT) ئامادەبن بۆ چاوپێکەوتن:
ڕۆژی سێشەممە (23ـی تەمموزی 2024) کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە بە گوێرەی ڕیزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو . لە کاتژمێر 9ـی بەیانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی (2) لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئامادەبن.
لینکی لیستی ناوی پاڵێوراوانی بەشی یاسا
دووەم: دەرچووانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و گەیاندن بەم جۆرەی خوارەوە ئامادەبن بۆ چاوپێکەوتن: ڕۆژی چوارشەمە (24ـی تەمموزی 2024)
کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە بە گوێرەی ڕیزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو لە کاتژمێر 9ـی بەیانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی (2) لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئامادەبن .
لینکی لیستی ناوی پاڵێوراوانی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و گەیاندن
بۆ پێشکەشکارانی دامەزراندن لە کارتی نیشتمانی کفری
ڕۆژی یەکشەممە (21ـی تەممووزی 2024) کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە لە ژمارە (1 تا ژمارە 71) بە گوێرەی ڕیزبەندیی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو. لە کاتژمێر 9ـی بەیانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی (2) لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئامادەبن.
لینکی لیستی ناوی پاڵێوراوانی بەشی یاسا
دووەم: دەرچووانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و گەیاندن بەم جۆرەی خوارەوە ئامادە بن بۆ چاوپێکەوتن: رۆژی دووشەمە (22ـی تەمموزی 2024) کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە لە ژمارە (1 تا ژمارە 133) بە گوێرەی ڕیزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو لە کاتژمێر 9ـی بەیانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی (2) لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ئامادەبن .
لینکی لیستی ناوی پاڵێوراوانی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و گەیاندن
تێبینی/ بۆ ئەم مەبەستە پاڵێوراو پێویستە ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە لەگەڵ خۆی بهێنێت:
1- وێنەی ڕەسەن لە کارتی نیشتیمانی.
2- وێنەی ڕەسەن لە کارتی زانیاری.
3- وێنەی رەسەن یاخود پەسەندکراو لە بڕوانامەی دەچوون بە نمرەوە.
4- تایبەت بە کەسوکاری پلەیەکی شەهیدان پێویستە بەڵگەنامەی پەسەندکراو بهێنێت کە بسەلمێنێت کە کوڕ یان کچی شەهیدانی سەربەرزی کوردستانن.