ئێران سیستهمی بهرگری مووشهكی جێگیر دهكات و ئهمهریكاش نیگهرانه
سیستهمی ئێس 300هو رووسیا پێیداوه
K24 - ههولێر:
جێگیركردنی مووشەكی ئێس 300 لە نزیك بنكەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێران ھەڵوێستی كۆشكی سپێ لێكەوتەوە.
راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆك كۆماری ئەمریكا رایگهیاند، جێگیركردنی قەڵغانی ئێس 300 لە نزیك بنكەی ئەتۆمی فۆردۆ كۆشكی سپی نیگەران كردووە.
بێن رۆدێز راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆك كۆماری ئەمریكا ئێوارەی دوێنێ دووشەممەی رابردوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەبوونی قەڵغانی مووشەكی ئێس 300 پێشێڵكردنی ھیچ رێکكەوتنێكی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان نییە، چونكە بۆ بەرگرییە.
بەڵام بەگوتەی رۆدێز جێگیركردنی ئەو قەڵغانە لەتەنیشت بنكەی ناوكی فۆردۆ، كۆشكی سپی نیگەران كردووە، چونكە بەپێی رێككەوتنەكان ئەو بنكەیە لە ژێر چاودێری پشكنهره نێودەوڵەتییەكاندایە.