لە ئیزمیر و بالیکەسیر 83 کۆچبەری نایاسایی دەسگیر دەکرێن

لە کەناراوەکانی ئیزمیر و بالیکەسیر، 12 کۆچبەر کە هەوڵیان دەدا بە شێوەیەکی نایاسایی بچنە یۆنان، ڕزگار کران و لەلایەکی دیکەشەوە 83 کۆچبەری دیکە گیران.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پێگەی فەرماندەیی پاسەوانی کەناراوەکان، 12 کۆچبەری نائاسایی کە بە هۆی تێکچوونی بەلەمەکەیان لە کەناراوەکانی شارۆچکەی دیکیلی سەر بە ئیزمیر وەرگەڕابوو، ڕزگارکراون، هاوکات 62 کۆچبەری نائاسایی دیکەش کە 11یان منداڵن، لە شارەدێی ئورلا دەسگیر کران .
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، 21 کۆچبەر دیکە لە کەناراوەکانی ناوچەی ئەیڤالیکی بالیکەسیر گیراون کە هەوڵیان دەدا بە شێوەیەکی نایاسایی بچنە دوورگەی لێسبۆسی یۆنان.
ڕاشیگەیاند، لە دوای دەسگیرکردنی ئەو کۆچبەرانە ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەرانی هەردوو پارێزگاکە دەکرێن.