لە سکۆتلەندا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا 77 نەهەنگ مردن
77 نەهەنگی تاقیکاری کە لە دوورگەی ساندە لە باکووری سکۆتلەندا، ڕاماڵی کەناراوەکان بوون و مردن.
بەپێی هەواڵی مێدیاکانی بەریتانیا، نزیکەی 77 نەهەنگ ڕاماڵی کەناراوی ترێسنێس لە دوورگەی ساندەی بوونە و مردوون. تیمە ژێرئاوییەکانی ڕزگارکردنی ژیانی دەریایی بەریتانی دوای بەدواداچوونیان ڕایانگەیاند، 12 لەو نەهەنگانە هێشتا زیندوو بوون و 65 نەهەنگیشیان مردوون.
کاتێک زانرا کە ئەو 12 نەهەنگەی کە لە ژیاندا ماون ناتوانرێت ڕزگار بکرێن، بۆ ئەوەی زیاتر ئازار نەچێژن، تیمی دەریاوانی بەریتانیا ئەو 12 نەهەنگەشی کوشت.
تیمی دەریاوانی ڕزگارکردنی ژیانی دەریای بەریتانیا ڕاشیگەیاند، مردنی ئەو نەهەنگانە بەهۆی گۆرانی کەشوهەوا بووە. هەندێک لەو نەهەنگانە مێینە بوون و بە کۆرپەلە دووگیان بوونە، هەموو ئەو نەهەنگانەی مردووشن ئەو جۆرەبوون کە توانای فڕینیان هەبووە، نەشتوانراوە ڕزگاریان بکرێن، چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر لەناو لمدا نوقم بوون و گەرمی کەنارەکەش بڕستی لێیان بڕی بوون و مەحاڵ بووە دووبارە بتوانن بژین.
لە ساڵی ڕابردوو 55 نەهەنگ لە کەناراوەکانی دوورگەی لویسدا مردوون، لە ساڵی 2011دا 60 و 70 نەهەنگ لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە سازەرلاند مردوون.
مردنی ژمارەی زۆری نەهەنگەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1975 لە سکۆتلەندا کە ئەوە بە زۆرترین ژمارەی مردنی نەهەنگەکان دادەنرێت لە پێش ئەم ڕووداوەدا.