گوته‌بێژی داعش كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌دنانی، گوته‌بێژی رێكخراوی داعش، له حه‌له‌ب كوژرا.
هاوكات رێكخراوی داعش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، كوژرانی گوته‌بێژه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه.
ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌دنانی، ناوی ته‌واوی "ته‌ها سوبحی فه‌لاحه"یه و له دایكبووی ساڵی 1977 و خه‌ڵكی ناوچه‌ی "بنش"ی شاری "سه‌راقب"ی سه‌ر به پارێزگای ئیدله‌به.
پێشتر و له ساڵی 2005، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له پارێزگای ئه‌نبار له عێراق ده‌ستگیركراوه، كه ئه‌و كات به‌ناوی "ياسر خلف حسين نزال الراوی" خۆی ناساندووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانناسیوه، ئازادییانكردووه.
