به‌رنامه‌ی "بۆ هه‌مووان" پرسی ئاو تاوتوێ ده‌كات

پرسی ئاو له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له كابینه‌ی نۆیه‌مدا بایه‌خێكی پتری پێ دراوه و له چوارچێوه‌ی دیدگه‌ی ستراتیجی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، توانراوه چه‌ندان پرۆژه‌ی گرنگی ئاو جێبه‌جێ بكرێت و چه‌ندانی دیكه‌یش كاریان تێدا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ژێرخانی سامانی ئاوه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت.
به‌رنامه‌ی "بۆ هه‌مووان" كه له لایه‌ن سه‌هێن موفتی له كوردستان24 بۆ تاوتوێكردنی ئه‌م پرسه ستراتیجی و سامانه سروشتی و نیشتمانییه میوانداری هه‌ر یه‌ك له بەڕێوەبەری سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری كۆمپانیای جێبەجێكاری بەنداوی گۆمەسپانی كردووه.
له سه‌ره‌تادا كاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆری به پرسی ئاو و دروستكردنی پۆند و به‌نداوه‌كان داوه. ته‌نانه‌ت دیگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ (ئاو) گۆڕا، به شێوه‌یه‌ك پێناسه‌یه‌كی نوێ بۆ ئاو كرایه‌وه و فهلسهفهكی نوێ بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رچاوه و سامانه سروشتییه كه چه‌ندان ڕه‌هه‌ندی ئابووریی و نیشتمانیی و ژینگه‌یی هه‌یه، دانرا.
بەڕێوەبەری سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، له كابینه‌ی نۆیه‌مدا هاوسه‌نگی بۆ دابه‌شكردنی پرۆژه‌كانی تایبه‌ت به ئاو له هه‌رێمی كوردستان دروست كرا، بۆ نموونه پرۆژه‌ی پۆنده‌كان له زاخۆ تاوه‌كوو گه‌رمیان درێژ ده‌بنه‌وه، ئه‌مه بۆ به‌نداوه‌كانیش هه‌مان بابه‌ت و پرسی بایه‌خپێدراوه. خاڵێكی سه‌رنجڕاكێشتره ئه‌وه‌یه كه تێچووی پرۆژه‌كان به‌راورد به ڕابردوو، زۆر كه‌م بووه‌وه، بۆ نموونه پێشتر تێچووی پۆندێك 1،6 ملیار دینار بووه، به‌ڵام ئێسته 0،8 ملیاره.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان هێمای بۆ ئه‌وه كرد، دوو هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ماڵان له وه‌رزی هاویندا، یه‌كه‌میان زیادبوونی خواسته له‌سه‌ر ئاو له لایه‌ن هاووڵاتییان و هاوكات بۆ بابه‌ته ژینگه‌ییه‌كان وه‌كوو ئاودانی باخ و پاركه و سه‌وزاییه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی. له لایه‌كی دیكه‌وه په‌یوه‌سته به به‌رزبوونه‌وه‌ی خواستی هاووڵاتییان بۆ كاره‌با، به‌م شێوه‌یه فشار ده‌كه‌وێته سه‌ر كاره‌با و سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان كه 91 پرۆژه‌ك له‌گه‌ڵ پێنج هه‌زار و 470 بیری ئاو، به‌هۆی كاره‌باوه كار ده‌كه‌ن، كه هه‌ندێكیان دوو سه‌رچاوه و هه‌ندێكیشیان سێ سه‌رچاوه‌ی كاره‌بایان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كار بكه‌ن و بڕی پێویست بۆ هاووڵاتییان دابین بكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌و شوێنانه‌ی له ڕێگه‌ی بیره‌وه ئاو دابین ده‌كرێت، زیاتر ڕووبه‌ڕووی گرفتی كه‌مئاوی ده‌بنه‌وه.
عەبدوڵڵا گەردی، بەڕێوەبەری كۆمپانیای جێبەجێكاری بەنداوی گۆمەسپان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، شه‌و و ڕۆژ و 24 كاتژمێر كار له دروستكردنی به‌نداوی گۆمه‌سپان ده‌كه‌ن. جه‌ختیشی كرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به په‌رۆشه‌وه ده‌ڕوانێته پرسی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، به جۆرێك دیدگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ ئه‌و پرسه دیدگه‌یه‌كی قووڵ و ستراتیجه و دوور ده‌ڕوانێته ئاو وه‌ك سه‌رچاوه و سامانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند. ڕوونیشی كرده‌وه، به‌نداوی گۆمه‌سپان زۆر به ستراتیجی دروست ده‌كرێت، به شێوه‌یه‌ك توانای به‌رگه‌گرتنی لافاوی هه‌یه.