فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان، هەڵمەتێکی پاککردنەوەی پاشماوه‌ی گه‌شتیارانی ڕاگه‌یاند
فیدراسیۆنی شاخه‌وانی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی سێ ڕۆژه‌ی پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی گه‌شتیاران ڕاگه‌یاند، بناری چیای هه‌ندرێن لە سنووری قه‌زای ڕواندز یه‌كێك له‌و شوێنانه بوو كه به به‌شداریی چالاكوانان و به‌رپرسانی میری له پاشماوه‌ی گه‌شتیاران پاككرایه‌وه.
سه‌رپه‌رشتی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، یاوه‌ری ژماره‌یه‌كی زۆری ژینگه‌پارێزان له هه‌ڵمه‌تێكی پاكکردنه‌وه‌ی بناری چیای هه‌ندرێن دەکات، هەروەها پاراستنی ژینگه به ئەركی خۆی و گشت تاكێكی كۆمه‌ڵگە ده‌زانێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی تەمموزی 2024، هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، زیاتر پەیامێکە بۆ گەشتیاران و سەردانیکاران کە لە گەشتەکانیان ئەرکی شارەوانی و ژینگەپارێزان سووکتر بکەن کە بۆیان ئاسانیشە کە لە کاتی سەردانەکەیان بۆ هەرشوێنێک زبڵ و خاشاکی پاش خۆیان کۆبکەنەوە بۆ ئەو شوێنەی کە بۆ فڕێدانی پاشماوەکانیان دیاری کراوە.
هه‌ڵمه‌ته‌كه، له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی شاخه‌وانیی كوردستان ڕێكخراوه و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، پارێزگاكان و ئیداره‌سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
لای خۆیەوە بێستون ساڵح، به‌رپرسی چالاكییه‌كانی فیدراسیۆن، دەڵێت، "بڕیارمان دا هەڵمەتێکی سێ ڕۆژە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ڕابگەیێنین، خۆشبەختانە بە دەنگەوە هاتنێکی باشی هەبوو لە لایەن گرووپە شاخەوانەکان لە دهۆک، ئاکرێ، هەولێر، سەفین و سۆران و سەیرانگاکانی دەوروبەر، ئەمڕۆ لێرە دوێنێ و پێرێ لەگەڵ تیمێکی تێکەڵی شاخەوانانی سلێمانی، هەولێر و سۆران دوو ڕۆژ لە هەڵگۆرد و بێرمەکان بووین زۆر بەباشی پاککرانەوە هەروا لە بێکۆدیان و سنووری کۆیە هەیبەت سوڵتان هاوکات چالاکی ژینگە پارێزی تێدا بەڕێوە دەچێت".
له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ژینگه‌پارێزی له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی هەزار كه‌س له 80 تیمی شاخه‌وانی شاره‌كان و چالاكوانانی ژینگه‌پارێزی و به‌رپرسانی میری به‌شدارن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی چیا و دارستان و ناوچهگهشتیاریهكانیان له ئه‌ستۆ گرتووه، به‌ڵام ئامانجیان زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگەیه له پێناو پاكڕاگرتنی ژینگه.
هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی پشووێک ئێرەیان هەڵبژاردووە و له‌ڕووبه‌رێكی كه‌م هێندەیان پاشماوە جێ هێشتووه نەک بۆ گەشتیارانی دوای خۆیان، به‌ڵكو بۆ هاتنه‌وه‌ی خۆیشیان بێ کەڵکیان کردووه.