ئیلۆن مەسک مانگانە 45 ملیۆن دۆلار بۆهەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ترەمپ تەرخان دەکات

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ, بە پشتبەستن بە کەسانی ئاگەدار ڕایگەیاند، ملیاردێری بەناوبانگ، ئیلۆن ماسک، بەڵێنی داوە مانگانە نزیکەی 45 ملیۆن دۆلار تەرخان بکات بۆ پشتگیریی لە دۆناڵد ترەمپ بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا.
مەسک، خاوەنی کۆمپانیای تێسلا و پلاتفۆرمی ئێکس، پشتیوانیی فەرمی خۆی بۆ ترەمپ لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانی مانگی نۆڤەمبەری داهاتوودا ڕاگەیاند.
مەسک، لە لێدوانێکدا لەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپ لە میتینگێکی هەڵبژاردنەکاندا، لە سۆشیال مێدیادا نووسیویەتی: من بە تەواوی پشتگیریی سەرۆک ترامپ دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازم.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، ملیاردێر ئیلۆن ماسک، هاوکارییەکی پێشکەش بە گروپێکی سیاسی کرد کە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ، کاردەکەن.
ماسک بە ئاشکرا ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی بایدن گرتووە سەبارەت بە کۆچبەران و ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هەروەها تەمەنی، بەڵام تا ئێستە بە فەرمیی پشتیوانیی هیچ کام لە کاندیداکانی لە هەڵبژاردنی مانگی نۆڤەمبەردا ڕانەگەیاندووە.