کۆمپانیایەکی پەیوەندیی لە کوەیت 300 فەرمانبەر دەردەکات

چەند سەرچاوەیەک بە ڕۆژنامەی "ئەلمەجلیس"یان ڕاگەیاندووە، "کۆمپانیایەکی گەورەی پەیوەندییەکان لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی، نزیکەی 300 فەرمانبەری کوەیتی و کارمەندانی دیکەی دەرکرد".
ڕۆژنامەکە، ناوی ئەو کۆمپانیایەی نەدرکاندووە کە فەرمانبەرەکانی دەرکردووە، هاوکات فەرمانبەران گلەیییان لە نەبوونی ئەمنییەتی کار لە کەرتی تایبەت و کەمی مووچە کردووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کوێت، هەشت کۆمپانیای پەیوەندییەکان لە کوێت هەن کە چەندین خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکەن، لەوانە "خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل و تەلەفۆنی جێگیر و ئینتەرنێت".
دیارترینی ئەم کۆمپانیایانە بریتین لە زەین، ئوریدۆ، ئێس تی سی، ڤیڤا، ڤێرجن.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "زەین کوێت، یەکەم کۆمپانیای پەیوەندی مۆبایلە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و لە ساڵی 1983 دامەزراوە".