خۆشەوی هیرانی بێزار بووە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ خۆشەوی هیرانی، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "بێزار بووم" لە کەناڵی یوتیوب بڵاو کردەوە.
سێشەممە، 16ـی تەمموزی 2024، هونەرمەندی گۆرانیبێژ خۆشەوی هیرانی، دەربارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بەرهەمە نوێیەکەم بەناوی "بێزار بووم" لە ئاواز و تێکستی خۆمە و ئەحمەد هاجینتمێند، کاری ئەرانجمینتی بەرهەمە نوێیەکەمی کردووە، لەگەڵ کۆمەڵێک ستافی پرۆڤیشناڵ ئەو گۆرانییەمان بەرهەمهێناوە.
ئەو هونەرمەندە دەڵێت: "کاتێک ئاواز و تێکستی ئەو بەرهەمە نوێیەم دانا، زۆر تامەزرۆ بووم بە زوویی تۆماری بکەم و ڤیدیۆ کلیپی بۆ بکەم و بڵاوی بکەمەوە، چونکە گۆرانییەکە لای من زۆر تایبەتە، هیوادارم لای گوێگرەکانیشم تایبەت بێت و بەدڵی هەموو لایەک بێت".
خۆشەوی هیرانی هونەرمەندی گۆرانیبێژ، خەڵکی هیرانە و دانیشتووی هەولێرە، ماوەیەکە دەستی بەگۆرانیگوتن کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکە. نوێترین بەرهەمیشی بەناوی "بێزار بووم" بڵاوکردووەتەوە.