دوای وێرانکارییەکانی داعش، ئاژانسێکی ئەمەریکا گوندی بەتنایە ئاوەدان دەکاتەوە

خاوێنکردنەوەی پاشماوەی کاولکارییەکانی داعش لە گوندی بەتنایە
خاوێنکردنەوەی پاشماوەی کاولکارییەکانی داعش لە گوندی بەتنایە

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا ئاشکرای کردووە، دوای وێرانکارییەکانی داعش، ئاژانسی USAID گوندی بەتنایەی کریستیان نشین ئاوەدان دەکاتەوە و دەڵێت: ئێستا خەڵکەکەی دەتوانن بۆی بگەڕێنەوە.

سێشەممە 16ـی تەممووزی 2024، کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، ئێستا ئاوارەکان دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان لە بەتنایە کە پڕبوو لە پاشماوەی کاولکاریەکانی داعش.

بەپێی کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا، سوفیان عەدنان دانیشتووی بەتنایە و  باسی دۆخی نالەباری گوندەکەی کردووە پێش ئەوەی ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) پڕۆژەکانی لە گوندەکە ئەنجام بدات، دەڵێت: پاشماوەی ڕووخاو لە هەموو شوێنێک دەبینران و گوندەکە وەک ناوچەیەکی چۆڵکراو دەردەکەوت، بەهۆی ئەو دەستپێشەخەریەی ئاژانسە ئەمریکیەکەوە، بەتنایە لە گوندێکی وێرانەی بەتاڵ لە خەڵک، گۆڕدرا بۆ کۆمەڵگەیەک لە چاوەڕوانی گەڕانەوەی دانیشتووانەکەیدا. ئەسیر ئەزخاریا سەرۆکی شارەوانی بەتنایا بۆ ئاژانسەکە گوتی، "لەوەتەی ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی دەستیکردووە بە لابردنی پاشماوەکان، خەڵک دوای بینیی ئەم گۆڕانکاریە ئەرێنیە دەستیانکردووە بە گەڕانەوە.

 ئاژانسی USAID بە پشتیوانیکردنی خێزانە عێراقییەکان بۆ ئەوەی بەگەڕێنەوە زێدی خۆیان و ژیانیان دەستپێ بکەنەوە، ئەوە دووپات دەکاتەوە کە پابەندە بە هاریکاریکردن تا خەڵک بتوانن دوبارە بگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان.