جبووری: سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان رێگه‌ پێدراوه

"پرسی سه‌ربه‌خۆیی یه‌كێك‌ بووه‌ له‌ ته‌وه‌ری گفتوگۆكان"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/2bb2b727-b083-4bfd-aafd-a26e3c9c7a04/Nechirvan%20Barzani.ism/manifest

K24 - بەغدا

سه‌باره‌ت به‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ریفراندۆم سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ كوردستان24 راگه‌یاند: "پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، ‌ بژارده‌یه‌كه‌  ده‌ستوور رێگای پێداوە  و هاوكات میكانیزمه‌كه‌شی كارایه‌، به‌ڵام هاوكاری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و بوونی متمانه‌ی هاوبه‌ش بنچینه‌ی سه‌ره‌كین بۆ كاركردن".

هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راستەوخۆ لە كۆبوونەوەكاندا لەگەل بەرپرسانی عێراق دۆسێی سەربەخۆیی كردبوو بە ئەولەویەتی کۆبوونەوەکان، راشكاوانە پێی راگه‌یاندوون، لە ئەگەری پابەند نەبوون بە رێككەوتنەكان ئیدی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌ زیاتر پشوو درێژتر نابێت.