باڵیۆزی ڕۆمانیا بۆ کوردستان24: ههماههنگیی ئابووری لهگهڵ ههرێمی کوردستان فراوانتر دهكهین

K24 – هەولێر:
باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق ڕاگەیاند، سەردانی شاندەکەیان بۆ هەولێر، بۆ نزیککردنەوەی بازرگانەکانی هەردوولایە بە مەبەستی فراوانکردنی هەماهەنگیی ئابووری.
ڕادو ئۆکتاڤیان، باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی گوت: بازرگانەکانی ڕۆمانیا چاویان لەوەیە لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن و ئامانجیشیانە هەماهەنگیی نێوانیان فراوانتر بکەن.
باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق، دەڵێت: ڕۆڵی باڵیۆزخانە بۆ فراوانکردنی هەماهەنگی ئابوورییە ئێمە هەموو کارێک و ئاسانکارییەک بەو ئاراستەیە دەکەین.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد: دڵنیام لەوەی هەرێمی کوردستان سەرسامە بە پێشکەوتنەکانی ڕۆمانیا، ئەوەی دەستمان پێ کردووە پرۆسەیەکی بەردەوامە و چاومان لەوەیە فراوانتری بکەین.