مۆڵگەیەکی داعش لە چیای حەمرین کرایە ئامانج

K24 – هەولێر:
فەرمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: فڕۆكەكانمان مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعشیان لە چیای حەمرین كردە ئامانج.
هەینی 19ـی تەمووزی 2024، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی‌دا مۆڵگەیەکی تیرۆرستانی داعش لە چیای حەمرین لەسەر سنووری جیاكردنەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك و سەڵاحەدین کرایە ئامانج.
فەرمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە کرد، بە هەماهەنگیی دەزگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و شانەی ئامانجداركردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، ئەو هێرشە ئەنجامدراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژی 23ـی حوزەیرانی 2024، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له عێراق ڕایگه‌یاند، دوای چاودێرییه‌كی ورد له‌لایه‌ن شانه‌ی به‌ئامانجكردنی سه‌ر به فه‌رمانده‌ییه‌كه‌یان، ئه‌مڕۆ له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانییدا بە فڕۆکەی ئێف– 16 حه‌شارگه‌یه‌كی داعش له به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین له سنووری پارێزگای دیالا خاپور كرا.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، ئاماژەی بەوە دا، لە ئەنجامی هێرشەکەدا سێ چه‌كداری داعش له‌ناو حه‌شارگه‌كه كوژران. به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ر له‌و ئۆپه‌راسیۆنەکەدا ژماره‌یه‌ك ئه‌شكه‌وت، كۆگا و حه‌شارگه‌ی دیكه‌ی داعش‌یش له‌و سنووره له‌ناوبراون.