سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری پێشووتری نەینەوا ئاراستە دەکات

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی دورەید کەشموولە، پارێزگاری پێشووتری نەینەوا دەکات و هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت.

ڕۆژی 19ـی تەمموزی 2024، سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە بۆ کۆچی دوایی دورەید کەشموولە، پارێزگاری پێشووتری نەینەوا و هاوخەمی بۆ خانەوادە و کەسوکارەکەی دەردەبڕێت.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دورەید کەشموولە پارێزگای پێشووی نەینەوامان پێ گەیشت، سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دورەید کەشموولە و هەموو دۆست و ئاشنایانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پارێزگاری پێشووی نەینەوا

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دورەید کەشموولە پارێزگای پێشووی نەینەوامان پێ گەیشت.

سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دورەید کەشموولە و هەموو دۆست و ئاشنایانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
19ی تەمموزی 2024