حسێن سەلامی: گورزەکانی بەرەی موقاوەمە جێگەی شانازین

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، بەرەی موقاوەمە لە یەمەن، عێراق، لوبنان و فەلەستین توانیویەتی کاریگەر بێت و کوڕانی یەمەنیش لە کەناری دەریای سوورەوە ڕێگەیان لەبەردەم پشتیوانانی ڕژێمی ئیسرائیل داخستووە، ئەمەش شانازییەکی گەورەیە.
ئاژانسی ئێرنا بڵاوی کردووەتەوە، حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی قوربانیانی قەرارگەی ڕەمەزان گوتی: "بەهۆی قەرارگەی ڕەمەزانەوە سەرهەڵدانێکی نوێی موقاوەمەی هاوبەشی هەردوو گەلی ئێران و عێراق بوو لە دوو وڵات جیاواز بۆ یەک مەبەست بەدیهات".
ڕاشیگەیاند، سنوورەکانی بەرەی موقاوەمە تاوەکوو ئەو شوێنانەیە کە موسڵمانان لە مەترسیدان. گوتیشی: لە هەر شوێنێک پێویستی بکات ئێمە دەچینە ژوورەوە، چونکە هەڵوێست و هەڵوێستەکانمان لەمەیداندا لەسەر بنەمای جوگرافیای بیروباوەڕ و جوگرافیای ناوچەییە، ئێستاش کە ئیسرائیل لە یەمەن، عێراق، لوبنان، فەلەستین و ئێرانەوە کەوتووەتە ژێر ئاگری ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستگۆیی، ئەمە جوانترین یەکڕیزییە.
سەلامی ئاماژەی داوە بەوەی تێکەڵبوونی خوێنی ئەبو مەهدی موهەندیس و سولەیمانی لە یەک شوێن و یەک خاکدا، مانای ئەوەی کە موقاوەمە بۆ پشتیوانی لە موسڵمانان هیچ سنوورێک ناناسێت و ئەو سنوورە جوگرافییانەشی لە وڵاتاندا هەیە، موسڵمانان لەیەکتر جیا ناکاتەوە.