جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ بارزانی ئه‌نجامدا
بايدن: دڵخۆشین به ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، جۆزیف بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا, له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، خۆشحاڵی خۆی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مدواییه‌ی خازر ده‌ربڕی.
جۆزیف بایدن، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، وێڕای گه‌یاندنی سڵاوی باراك ئۆباما به بارزانى, خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا، نیشاندا.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، لە بەشێكی دیكه‌ی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا, هیوای خواست كە سەرۆك بارزانی بە حیكمەتی خۆی چارەسەری ئەو كێشانە بكات كە لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمى كوردستاندا هه‌ن.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای ئه‌مه‌ریكا, گفتوگۆ له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی موسڵیش كرا.