پڕۆژەی رووناکی: بەهۆی هەورەبروسکەوە کارەبای بەشێک لە سێمێل پچڕاوە

لۆگۆی وەزارەتی کارەبا
لۆگۆی وەزارەتی کارەبا

بەهۆی کاریگەریی هەورەبرووسکە لەسەر وێستگەیەکی کارەبا، بەشێک لە فیدەرەکانی سێمێل کوژانەوە و تیمەکانی وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.

ئەمڕۆ شەممە، 17ـی تشرینی یەکەمی 2026، تیمی راگەیاندنی  پڕۆژەی "رووناکی" لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، بەهۆی لێدانی هەورەبرووسکە لە وێستگەی سێمێل، کارەبای بەشێک لە فیدەرەکانی ئەو شارۆچکەیە کوژاوەتەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا، ئاماژە بەوە دراوە، تیمەکانی وەزارەت بەردەوام کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و هەوڵدەدەن بە زووترین کات کارەبا بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێننەوە.

شارۆچکەی سێمێل سەر بە پارێزگای دهۆکە و یەکێکە لەو ناوچانەی لە وەرزی پاییز و زستاندا رووبەڕووی شەپۆلی بارانبارین و هەورەبرووسکەی بەهێز دەبێتەوە. پێشتریش چەندین جار بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا و هەورەبرووسکەوە، زیان بە تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبا و وێستگەکانی ئەو سنوورە گەیشتووە.