بارزانی و عه‌بادی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
سه‌رۆك بارزانی، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، سوپاسی عه‌بادی كرد له‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی له شاندی كوردستانی كردووه.
سه‌رۆك بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان، هاوكات هیوای خواست په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام بێت.
لای خۆیه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی، خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا ده‌ربڕی و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكانیشی به‌رز نرخاند.
هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگی و ڕاوێژی نێوانیان كردەوە.