پەرلەمانتارێک: هەندێک لایەنی سیاسی ڕێگریی لە دەرکردنی یاسای لێبوردنی گشتی دەکەن

پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایدەگەیێنێت لەپێناو دەستکەوتی دارایی، هەندێک لایەن نایانەوێت چاکسازیی لە زیندانەکانی عێراقدا بکرێت.
عامر فەیاز، ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەندێک لایەن و کەسایەتی لەپێناو بەرژوەندیی دارایی حەزدەکەن زیندانەکانی عێراق هەروا بە قەرەباڵغی بمێنێتەوە و یاسای لێبوردنی گشتیی دەرنەچێت.
عامر فەیاز، گوتیشی: ئەو لایەنانە، خاوەنی کۆمپانیای دابینکردنی خواردن و خواردنەوەن بۆ زیندانەکانی عێراق، دەرکردنی یاسای لێبوردنی گشتی و چۆڵبوونی زیندانەکان لەبەرژەوەندییان نییە، هەربۆیە ڕێگە نادەن ئەو یاسایە دەربکرێت.
ئاماژەی بەوەش داوە، بەشێکی زۆری زیندانییەکان لەسەر بنەمای زانیاریی هەڵە و بەگرتدانیان لەلایەن کەسانی دیکەوە دەستگیر کراون.
پێشتریش محه‌ممه‌د به‌لداوی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح، له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاندبوو، هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌رگیز ڕێگه ناده‌ن یاسای لێبوردنی گشتی له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێنرێت. چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێ دا، ئه‌و یاسایه ده‌بێته هۆی ئازادكردنی تیرۆریستان و بكوژانی گه‌لی عێراقی كه ئێستا له زیندانن و به ئازادكردنیشیان دووباره ریزه‌كانی خۆیان ڕێك ده‌خنه‌وه و دۆخی ئه‌منی وڵات تێك ده‌ده‌ن.
به‌لداوی گوتیشی: "ده‌كرێت له بری ده‌ركردنی یاسای لێبوردنی گشتی، یاسایه‌كی تایبه‌ت به چه‌ند توێژێكی دیاریكراو ده‌ربكرێت، كه ئه‌و كه‌سانه بگرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی سزای تاوانكاری یان سزای دیكه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگه ئاماده كرابن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فه‌تح ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو، تا له هه‌ڵبژاردن نزیك ده‌بینه‌وه، داواكاریی به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ده‌ركردنی یاسای لێبوردنی گشتی زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش جگه له بازرگانی سیاسی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر، هیچ ئامانجێكی دیكه‌ی نییه.