هیومان ڕایتس وۆچ: تا ئێستە قەرەبووی ئاوارەکانی شەنگال نەکراوە

ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، له‌باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕێز له‌و به‌ڵێنانه نه‌گیرا كه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال درابوون. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ته‌نها ساڵی ڕابردوو نزیكه‌ی 3500 خێزان داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان پێشكه‌شی فه‌رمانگه‌ی دارایی پارێزگای نه‌ینه‌وا كردووه، ئه‌م ژماره‌یه ئێستە بۆ 10 هه‌زار خێزان به‌رزبووه‌ته‌وه، كه‌چی تاكو ئێستە قه‌ره‌بوویان نه‌كراوه‌ته‌وه.
ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، له‌نوێترین ڕاپۆرتیدا له‌باره‌ی پرسی داخستنی كه‌مپی ئاواره‌كان له عێراق و چۆنییەتی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "دوای ساڵێك له بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال، به‌ڵام تاكو ئێستە وه‌ك پێویست هاوكاریی نه‌كراون" ده‌شڵێت "تا ئێستە نزیكه‌ی 10 هه‌زار خێزان فۆرمی داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان پێشكه‌شكردووه، كه‌چی قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه".
هیومان ڕایتس وۆچ، له ڕاپۆرتێكدا له‌باره‌ی دۆخی ئاواره‌كانی شنگال و چۆنێتی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "شنگال 10 ساڵ لەمەوبەر گۆڕەپانی تاوانی جەنگی قورس و ئاوارەبوونی بەکۆمەڵ بووە و تا ئەمڕۆش نزیکەی 183 هەزار شنگالی له ئاواره‌ییدا ده‌ژین، بەڵام سەرەڕای چەندان ساڵ چاوەڕوانی، هیچ کەسێک لە شنگالەوە ئەو پارە و قەرەبووییه‌ی وەرنەگرتووە بەپێی یاسای عێراق مافی خۆیەتی لەبەرامبەر وێرانکردن و زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵیان، قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه".
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، %80ـی ژێرخان و %70ـی خانوو له شارۆچكه‌ی شنگال به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه وێران بووه‌و قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌جۆرێك به‌شی زۆری ئاواره‌كانی شنگال، پێویستیان به هاوكاریی دارایی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان و ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه. دوای حه‌وت ساڵ له نه‌مانی داعش، ئێستەشی له‌گه‌ڵدابێت هه‌زاران خێزانی شنگال له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ژین، پێویستیان به هاوكاریی ڕۆژانه هه‌یه.
هیومان ڕایتس وۆچ ئاماژه‌ی داوه "ساڵی ڕابردوو نزیكه‌ی 3500 خێزان داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان پێشكه‌شی فه‌رمانگه‌ی دارایی پارێزگای نه‌ینه‌وا كردووه، ئه‌م ژماره‌یه ئێستە بۆ 10 هه‌زار خێزان به‌رزبووه‌ته‌وه، كه‌چی تاكو ئێستە قه‌ره‌بوویان نه‌كراوه‌ته‌وه. به‌جۆرێك به‌شێك له‌و شنگالییانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان، دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه‌كانیان، هێشتا حكوومه‌ت قه‌ره‌بووی نه‌كردوونه‌ته‌وه. له‌و گرفتانه‌ی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی و ژێرخان و ناسه‌قامگیریی ئه‌منییه، به‌جۆرێك زۆرینه‌یان له‌و بڕوایه‌دان ژیانیان له شنگال زۆر له ناو كه‌مپه‌كان خۆشتر نییه".
له‌كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌ی هیومان ڕایتس وۆچدا هاتووه، پێویستە حکوومەت هه‌نگاوی ڕژد بۆ ئاوەدانکردنەوە، نۆژەنکردنەوە و قەرەبووکردنەوە، لایه‌نی کارگێڕی و ئاسایشی شاره‌كه بگرێته‌به‌ر.