ئەو ئۆتۆمبیلە بیانییانەی سەرپێچی دەکەن، پێبژاردنیان بۆ دەکرێت

ئەو ئۆتۆمبیلانەی شەقامەکانی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنن و تابلۆی بیانییان بەستووە؛ لە کاتی تۆمارکردنی هەر سەرپێچییەک، پێبژاردنیان بۆ دەکرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، بە مەبەستی پارێزگاریی لە سەلامەتیی گشتی و پاراستنی گیانی شوفێران و سەروماڵیان؛ ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بە پێبژاردنی تیژڕۆیی هاتوچۆوە، بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانە جێبەجێ دەکرێن کە تابلۆی بیانییان بەستووە و بە هەر هۆیەک شەقامەکانی هەرێمی کوردستان بەکار دەهێنن.
بڕیارەکە، وەرگرتنی هەموو ئەو سزا و سەرپێچییانەش دەگرێتەوە کە شۆفێران لە ساڵی 2023ـەوە تا ئەمڕۆ چوارشەممە، 24-07-2024، کردوویانن و لە سیستەمەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ تۆمار کراون.
چوارشەممە، 26-06-2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەو هاووڵاتییانەی ئاگادار کردەوە، کە تابلۆی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵاتیان بۆ ئۆتۆمبیلەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە وەرگرتووە، "دەبێت تابلۆکە بگەڕێنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و تابلۆى تازه بۆ ئۆتۆمبیلەکانیان وەربگرن".