به گوژمەی زیاتر لە یەک ملیار دینار پرۆژه‌یه‌كی پاڵاوگه‌ی ئاو له گه‌رمیان جێبه‌جێ ده‌كرێت
جگە لە دابینکردنی ئاوی خواردنەوە کە لە کارە پێشینەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بەتایبەت بۆ ئەو ناوچانەی دەمێكە کێشەی کەمئاویان هەیە، هاوکات ئەو ئاوەی لەماڵان بەکار دێت، بەپاڵاوتن جارێکی دیکە بۆ ئاودانی و پێویستیەکانی دیکە بەکار بهێنرێتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمی، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به ملیارێك و 133 ملیۆن دینار، پرۆژه‌یه‌كی پاڵاوگه‌ی ئاو له گه‌رمیان جێبه‌جێ ده‌كات.
له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به گوژمه‌ی ملیارێك و 133 ملیۆن دینار، قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی دروستكردنی پاڵاوگه‌ی ئاوی (پێباز) باوه‌نوور ده‌ستی پێ كرد.
ئه‌و پرۆژه‌یه یه‌كێكه له پرۆژه ستراتیجییەکانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ دانیشتووانی سنووره‌كه و به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژە بەوە دەکات، پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی پێباز 'باوەنوور' كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دابینكردن و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی ئاو بۆ دانیشتووانی سنووره‌كه ده‌بێت، ئێستا كاركردن تێیدا به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌وڵ ده‌درێت لە‌زووترین كاتدا ته‌واو بكرێت و بخرێته خزمه‌تی دانیشتووانی سنووره‌كه.
لەلایەکی دیکەوە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەک بەدەنگەوەهاتنی داوا و خواستی دانیشتیوانی سنووری گەرمیان، به زیاتر له 78 ملیۆن دۆلار پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ جێبەجێ دەکرێت.
بڕیارە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ لە ماوەی 730 ڕۆژدا تەواو بکرێت کە توانای به‌رهه‌مهێنانی 3400 مەتر سێجا ئاوی خواردنه‌وه‌ی له یه‌ك كاتژمێردا هه‌یه و زیاتر له 480 هه‌زار كه‌س لە ناوچەکە لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
24ـی حوزەیرانی 2024، ئاری ئەحمەد قادر، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، دوای ئەوەی پیرۆزبایی لە خەڵکی چەمچەماڵ کرد کە کێشەی کەمئاویان چارە دەبێت، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە سەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەدواداچوون بۆ کێشەی ئاوی چەمچەماڵ کرا، بۆیە بە پلانی کورتخایەن چەند پرۆژەیەک جێبەجێ کران، بەڵام بەپلانی درێژخایەن پرۆژەی ستراتیجیی ئاوی گۆپتەپە –چەمچەماڵ خرایە ڕوو، ئەو پرۆژەیە لە توانایدا هەیە لە کاتژمێرێکدا 3400 مەتر سێجا ئاو بۆ ناوچەکە دابین بکات کە بۆ ماوەی 20 ساڵ کێشەی کەمئاویی لە چەمچەماڵ چارە دەکات.
قەزای چەمچەماڵ لە شەش ناحیەو 440 گوند و 57 فەرمانگە پێك هاتوووە، دانیشتووانی ناحیەی ئاغجەلەر و گەرمەسێر و تەكیە و شۆڕش و بەشێكی زۆری گوندەكانی ساڵانێكە بەدەست كەم ئاویەوە گیرۆدەن، سێ پرۆژەی ئاو بۆ چەمچەماڵ دابین كراون، لەوانە پرۆژەی بانی مەقام و كانی شەیتان و پرۆژەی هێڵی دووی دوكان- تاسڵوجە- چەمچەماڵ ئەم سێ پرۆژەیە لە توانیدا هەیە لە ماوەی شەو و ڕۆێكدا 30 بۆ 35 هەزار مەتر سێ جا ئاو بۆ قەزای چەمچەماڵ دابین بكات، لەكاتێكدا قەزاكە لە ماوەی 24 كاتژمێردا پێویستی بە 60 هەزار مەتر سێ جایە، بۆ چارەكردنی كێشەكانی ئاو لە چەمچەماڵ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپەیە، لە مانگی شەشی ئەم ساڵەوە پڕۆژەكە چۆتە بواری جێ بەجێکردن و بڕیارە لە ماوەی كەمتر لە دووساڵدا تەواو بێت .