ڤیان دەخیل: نابێت لێبووردن بۆ تیرۆریستان دەربچێت

کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ڤیان دەخیل، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق
کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ڤیان دەخیل، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق

گوتەبێژی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە دروشمی(نا بۆ لێبووردن لە تیرۆریستان)، دەڵێت: ئەوانەی لێبووردنیان بۆ دەردەکرێت، دەستییان بە خوێنی پێکهاتەکانی عێراق سوور بووە.

ئەمڕۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی تەمموزی 2024، ڤیان دەخیل، گوتەبێژی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە تۆڕی ( ئێکس) بڵاوی کردەوە "هەندێک لایەنی سیاسیی لە پەرلەمانی عێراق هەوڵ دەدەن یاسای لێبووردنی گشتیی تێپەڕێنن، بەوەش ڕەنگە زۆرینەی تیرۆریستەکان لێیان ببوردرێت کە دەستیان بە خوێنی عێراقییەکان لە عەرەب و کورد و سوونە و شیعە و پێکهاتەکانی دیکە سوور بووە، بەتایبەتیش ئەو کۆمەڵکوژییەی بەسەر ئێزیدیەکانیاندا هێنا".

هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی تەمموزی 2024، نووسینگەی مەحما خەلیل لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند، مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەهۆی خستنەڕووی یاسای لێبوردنی گشتیی لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کشایەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، کشانەوەکەی مەحما خەلیل، وەک ناڕەزایەتییەک بوو بەرامبەر بەو یاسایە، کە لەڕێگەیەوە دەتوانرێ ئەو تاوانبارانە ئازاد بکرێن کە دەستیان بە خوێنی عێراقییەکان، بەتایبەتی ئێزدییەکان کە گەورەترین هەڵمەتی جینۆسایدیان لە مێژوودا بەرامبەر کرا، سوور بووە.

دەشڵێت، "یاساکە بانگەوازێکە بۆ قوربانییانی تیرۆر و کەسوکاری قوربانییەکان، هەروەها وەک ڕێزێکیشە بۆ تیرۆریستان کە دەرفەتی ئازادبوونیان پێ دراوە".

ڕاشیگەیاند، بە بڕوای ناوبراو، ئەم یاسایە کەلینێکی کۆمەڵایەتیی دروست دەکات و ساڕێژ نابێت تا دادپەروەری بەدەست نەهێنرێت و هەروەها تا قورسترین سزا بەسەر تیرۆریستاندا نەسەپێنرێت.

Fly Erbil Advertisment