وەزارەتی دارایی لەبارەی وەرگرتنی زەوی، خانەنشینان ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری
وەزارەتی دارایی و ئابووری

K24 – هەولێر:

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووری، خانەنشینان ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی دابەشکردنی زەوی، دەتوانن ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو سەردانی بەرێوەبەرایەتیی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بکەن.

چوارشەممە 24ـی تەمووزی 2024 بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا: ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی 28ـی تەمووز، خانەنشینان دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتیی خانەنشینیی پەیوەندیدار لەشار و شارۆچکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆرمی دابەشکردنی زەوی.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی ڕوونی کردەوە، فۆرمەکە تەنیا ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە لە ژیاندا ماون، هەروەها تەنیا ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆرمی وەرگرتنی زەوی پڕ بکەنەوە کە پێشتر بەهیچ جۆرێک سودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی.