بەریتانیا: لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق کار بۆ وزەی پاک دەکەین

شاندەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە لەندەن
شاندەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە لەندەن

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق ئاشکرای کردووە، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی لە لەندەنن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتەکەمان لەبواری وزەی پاک دا.

چوارشەممە 24ـی تەممووزی 2024، باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق بڵاوی کردووەتەوە، خۆشحاڵن بە میوانداریکردنی شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لە لەندەن، بۆ بەهێزکردنی هاوبەشییەکانیان لە بواری گواستنەوەی وزە، بە تیشک خستنە سەر کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن و سوتاندنی گاز.

باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوە کردووە، گفتوگۆیەکی بەرهەمدار لەنێوان شاندەکانی وزەی عێراق و هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەریتانیا کە پێشەنگی شۆڕشی وزەی پاکن کراوە، دەشڵێت: دەرفەتی سەرنجڕاکێش هەیە بۆ کاری هاوبەشی داهێنەرانە و پێشکەشکردنی چارەی بەردەوام، لەگەڵ ڕەخساندنی هەلی کار لە سەرانسەری عێراقدا.

Fly Erbil Advertisment