ئۆڵمپیكی پاریس بەبەشداریی سەدان ئەستێرە دەست پێ دەکات

دوای 100 ساڵ لە ڕێکخستنی، ئەمساڵ ئۆڵمپیكی هاوینە لە پاریس بەڕێوە دەچێت،  بڕیاریشە سبەی هەینی 26ـێ تەمموز دەست پێ بكات و لە 11ـی ئابی داهاتوو کۆتایی دێت.

بۆ یەکەمجار لە مێژووی یارییەکانی هاوینەدا، لەبری ئەوەی یاریگای سەرەکی وەرزشی بۆ نمایشی کردنەوەی یارییەکە بەکاربهێننن، ڕێکخەران چالاکییەکەیان گواستەوە بۆ دەرەوە، بە تایبەتی بۆ ناوەندی پایتەخت.

بڕیارە شەش بۆ حەوت هەزار وەرزشوان بە 85 کەشتی و بەلەم بە درێژایی شەش کیلۆمەتر بەناو ڕووباری سیندا بڕۆن.

تۆنی ئیستانگی، سەرۆکی لیژنەی ڕێکخستنی ئاهەنگەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، "ڕێکخستنی ئاهەنگێک لەسەر ڕووباری سین لە ڕێکخستنی لە یاریگایەکدا ئاسانتر نییە بەڵام بەهێزترە".

فەرەنسا دەیان هەزار هێزی ئەمنی و سوپای ئامادە کردووە، بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی مەراسیمی کردنەوەی پاڵەوانیتییەکە.

ڕووسیەکان بەهۆی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا، لەیارییە تاکەکەسییەکان لە ژێر ئاڵای بێلایەن بەشداری پێشبڕکێکان دەکەن، هەورەها سەرنجیش لەسەر شاندەکانی ئیسرائیل و فەڵەستینە بەهۆی بەردەوامی شەڕی غەززەیە.

لە ڕووی وەرزشییەوە، چەندین ئەستێرەی نێودەوڵەتی هەن کە دەیانەوێت ژمارەی پێوانەیی لە ئۆڵۆمپیاد تۆمار بکەن و پێگەی خۆیان لە ئۆڵمپیكی پاریسدا بچەسپێنن، وەک لەشجوانی ئەمەریکی سیمۆن بایلز، ئەستێرەی تۆپی باسکەی ئەمەریکی، لیبرۆن جەیمس، ڕاکەری هۆڵەندی فێمکی پاوڵ، پاڵەوانی هەڵدانی جەمسەری سویدی ئارماند دوپلانتیس، ڕاکەری کینیا ئێلیود کیپچۆگی و ئەمەریکی شاکاری.

موندۆ دوپلانتیسی سویدی ژمارەی پێوانەیی جیهانی لە یارییەکانی خۆ هەڵدان بە 6.24 مەتر، تۆمارکردووە، هەروەها لە پێشبڕکێی 100 مەتری کیشان تۆمپسۆنی جامایکی خێراترین پیاوە لەمساڵدا کە بە (9.77 چرکە) 100 مەتری بڕییوە و ژمارەی پێوانەیی بەناوی ئەوە.

لە بازدانی بەرزدا، یارۆسلاڤا ماهوچیخی ئۆکراینی تەمەن 22 ساڵ ژمارەی پێوانەیی جیهانی تۆمارکرد، بە تۆمارکردنی 2.10 م بەرزبووەتەوە.

پاڵەوانی جیهانی هۆڵەندی فێمکی بۆڵ ڕووبەڕووی سیدنی مەکلاوفلین لیڤرۆنی ئەمەریکی دەبێتەوە ڕاکردنی 400 مەتری.

لەلایەکی دیکەوە، شاکاری دوای دوو ساڵ، هاوینی ڕابردوو لە پێشبڕکێی 100 مەتری لە بوداپێست بوو بە پاڵەوانی جیهان، هەروەها لایڵز ساڵی ڕابردوو سێ جار بووە پاڵەوانی جیهان لە پێشبڕکیی (100، 200، چوار جار 100 مەتری ڕێلەی)، و ئێستاش دیارترین بەربژێرە بۆ پێشبڕکێی 200 مەتری.

لیبرۆن جەیمس، سەرکردەی تەمەن 39 ساڵ لە تیپی خەونەکانی ئەمەریکا، بۆ سێیەمجار لە دوای ساڵانی 2008 و 2012 هەوڵدەدات نازناوی ئۆڵۆمپیاد بەدەستبهێنێت.

دوای ئەوەی ڕافایل نادال لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتی کراوەی فەرەنسای کراوە کە دووەم پاڵەوانێتی گەورەی ئەمساڵە، دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆلاند گارۆس، بۆ بەشداریکردن لە ڕکابەرییەکانی لەسەر ئاستی تاک و دووانە، کە شانبەشانی هاونیشتیمانی کارلۆس ئەلکاراسی تەمەن 20 ساڵ یاری دەکات. کە بەم دواییە بووە پاڵەوانی ویمبڵدۆن.

هەروەها ڕکابەرە گەورەکەی، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی ئامادە دەبێت بۆ بەدەستهێنانی تاکە نازناوی گەورە کە لێی بێبەشە، ئەویش میدالیای زێڕە.